Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 10:53

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نووسەر و ڕەخنەگری ناسراو و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی، حەمەسەعید حەسەن کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری لە کوردستان و برەودان بە زمان و ئەدەبی کوردی و بە تایبەتی پشتیوانیکردنی کار و چالاکییەکانی ئەکادیمیای کوردی و ڕۆشنبیران و دامەزراوە کولتوورییەکان بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا.

 لەمبارەیەوە سەرۆکی حکوومەت پاڵپشتی و هاریکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ بزاڤی ڕۆشنبیری و هونەری لە کوردستاندا دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.