Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:00

فرۆکەخانەی سلێمانی: گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و تاران دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

گەشتی ئاسمانیی سلێمانی بۆ تاران ئاسایی بووەتەوە و 18ی مانگ یەکەم گەشتی نیوان سلێمانی و ئێران دەست پێ دەکاتەوە.

"دانا محەممەد"، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی، بە دیجیتاڵ میدیای "کوردستان تیڤی"ی راگەیاند: گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و تاران لە 18ی مانگەوە دەست پێ دەکاتەوە.

دانا محەممەد دەڵێت، بەهۆی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و ئێران راوەستابوو، بەڵام بڕیار وایە لە 18ی مانگەوە یەکەم گەشتی نێوانمان دەست پێ بکاتەوە.

سەبارەت بە شارەکانی دیکەی ئێران، دانا محەممەد گوتی: تا ئێستا تەنها گەشتی تاران نەبێت، گەشتی ئاسمانی لەگەڵ شارەکانی دیکە ئاسایی نەبووەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.