Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:50

مەسعوود پزیشكیان: لەلایەن ئیسرائیلەوە هەوڵی كوشتنم درابوو

کوردستان TV
100%

مەسعوود پزیشكیان سەرۆكی ئێران ئاشكرای كرد كە لەلایەن ئیسرائیلەوە هەوڵی كوشتنی ئەو درابوو، بەڵام هەوڵەكان سەریان نەگرتبوو.

پزیشكیان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەنووسێكی ئەمریكی كە ئەمرۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، دەڵێت: ئیسرائیل هەوڵی كوشتنی منی دابوو، بەڵام لە هەوڵەكەیان شكستیان خواردبوو.

دەشڵێت: ئەمریكا لەپشت هەوڵەكەدا نەبوو، بەڵكو ئیسرائیل بەتەنیا دەیویست ئەم كارە بكات.

لەبارەی شێوازی هەوڵی كوشتنەكەی، پزیشكیان گوتی: لە كۆبوونەوەدابووم، ئیسرائیلییەكان هەوڵیاندابوو ئەو شوێنە بۆردومان بكەن كە كۆبوونەوەكەی تێدا ئەنجام دەدرا.

سەبارەت بە كات و شوێنی هەوڵی كوشتنەكە، سەرۆكی ئێران هیچ زانیارییەكی دیكەی بڵاو نەكردەوە.

ئەم لە كاتێكدایە كە لە ماوەی شەڕی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا، دەیان بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازی و زانای ئەتۆمی و هاووڵاتی ئێرانی لەلایەن ئیسرائیلەوە هاتنە كوشتن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.