Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 09:50

دۆناڵد ترەمپ دۆخی لەناكاوی لە ناوچەیەكی ئەمریكا راگەیاند

کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا باری لەناكاوی لە ناوچەی كیێر لە سنووری ویلایەتی تكساس راگەیاند بەهۆی دروستبوونی لافاو و گیانلەدەستدانی زیاتر لە 70 كەس.

ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (تروس) رایگەیاند: ئەمڕۆ كارەساتێكی سروشتی گەورە لە ناوچەی كیێر لە ویلایەتی تێكساس روویداوە.

راشیگەیاند: پێویستە هاوكاری بەپەلە بگەیەنرێتە تیمی فریاگوزاریی ناوچەكە تا بە فەریای خەڵكە زیانلێكەوتووەكان ناوچەكە بكەون.

هەروەها رایگەیاند: خێزانەكان لە دۆخێكی مەترسیداردان و خەڵكێكی زۆریش گیانی لەدەستداوە و زۆری دیكەش بێ سەروشوێنن.

بەگوێرەی دوایین ئاماری میدیاكانی ئەمریكا، بەهۆی ئەم لافاوە لە ناوچەی كیێر زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش تا ئێستا بێ سەروشوێنن، هەروەها توانراوە نزیكەی هەزار كەس لە شوێنە مەترسیدارەكان رزگاربكرێن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.