Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 14:22

سەرۆكی حكوومەت هاوخەمی بۆ قوربانییانی لافاوەكەی تێكساس دەردەبڕێت

کوردستان TV
100%

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوخەمی و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانییانی لافاوەكەی ئەمڕۆی ویلایەتی تێكساسی ئەمریكا كرد.

مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی "ئێمە بە خەم و نیگەرانییەوە چاودێری ڕەوشی لافاوەکەی تێکساس لە ئەمریکا دەکەین".

سەرۆكی حكوومەت هەروەها نووسیویەتی "لەم کاتە سەختەدا هاوخەمی خۆم بۆ خانەوادەی قوربانییانی ئەو لافاوە دەردەبڕم".

مەسرور بارزانی هیوای چاکبوونەوەشی بۆ سەرجەم ئەو کەسانە خواست کە لافاوەکە زیانی پێگەیاندوون

بەپێی دوایین ئاماری میدیاكانی ئەمەریكا، لە ئەنجامی دروستبوونی ئەو لافاوەی بە تایبەت لە ناوچەی كیێر لە ویلایەتی تێكساس روویداوە، زیاتر لە 70 كەس گیانیان لەدەستداوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.