بنیامین نه‌تانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل له‌میانی گه‌شتێكی مه‌یدانی بۆ ئه‌مریكا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی پرسی چاره‌سه‌ری بۆ ئاگربه‌ستی غه‌ززه رایگه‌یاند، به مه‌رجی گه‌رانه‌وه‌ی بارمته‌كان به سه‌لامه‌تی بڕیاریانداوە ئاگربه‌ستی كاتیی له غه‌ززه دەستەبەر بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی ته‌مووز، ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاویكردووه‌ته‌وه، بنیامین نەتانیاهۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل پێش ئەوەی بەرەو واشنتۆن بڕوات، رایگه‌یاندووه: شاندی دانوستانکارانی ئیسرائیل لە دانوستانەکانی ئاگربەست لە قەتەر رێنمایی روونیان پێگەیشتووە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنی ئاگربەست لەسەر ئەو مەرجانەی کە ئیسرائیل قه‌بوڵی کردووە.
نه‌تانیاهۆ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو،
" دڵنیاین گفتوگۆکان لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكی ئەمریکا به‌رهه‌مدار ده‌بن له‌مه‌ر وه‌ستانی شه‌ر له غه‌ززه و گه‌یشتن به رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست به‌و مه‌رجانه‌ی كه داوامان كردووه.
نه‌تانیاهۆ ده‌شڵێت، ده‌بێت تره‌مپ گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی بارمته ئیسرائیلییه‌كان به ئێمه بدات كه ئێستا له ده‌ستی گرووپی حه‌ماس دایه، تا بتوانین ره‌زامه‌ند بین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئاگربه‌ست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.