Erbil 31°C پێنجشەممە 17 تەمووز 22:18

ئیخوانییەكان هەڕەشە لە حكوومەتی میسڕ دەكەن

کوردستان TV
100%

ئیخوانییەكان لە ڕێگەی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازییەوە هەڕەشە لە حكوومەتی میسڕ و ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی دەكەن.

كۆمەڵێك چەكدار كە ناویان لەخۆیان ناوە (بزووتنەوەی بڕیار) و نزیك لە كۆمەڵەی ئیخوانییەكانن، كورتە ڤیدیۆیەكی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازییان لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاو كردۆتەوە.

كورتە ڤیدیۆكە بەشێوەیەكی گشتی 3 خولەك 38 چركەیە و ناوی لێنراوە رێگای موسڵمانان، تێیدا دەردەكەوێت كە چەكدارەكان نمایشی بەكارهێنانی چەك و تەقەمەنی دەكەن و سروودی ئایینی دەڵێنەوە.

لەنێو كورتە ڤیدیۆكەدا چەكدارەكان هەڕەشەی هێرشكردن بۆ سەر بنكە و بارەگا سەربازییەكانی حكوومەتی میسڕ دەكەن و هەروەها بەڵێن دەدەن سەرجەم دەستگیركراوانیش لەنێو گرتووخانەكان ئازاد بكەن.

لای خۆیانەوە میدیاكانی میسڕ ئاماژە بەوە دەكەن كە مێژوو و شوێنی تۆماركردنی ئەم كورتە روون نییە، بەڵام جەخت دەكەنەوە كە ماوەیەكە چەكدارە ئیخوانییەكان هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرش دەكەن بۆ سەر بنكە و بارەگا سەربازی و پۆلیسییەكانی حكوومەتی میسڕ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.