Erbil 31°C چوارشەممە 16 تەمووز 01:48

نەخۆشخانەی خورماتوو: زیاتر لە 180 کەس لە رێوڕەسمی عاشوورادا بریندار بوون

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی نەخۆشانەی خورماتوو دەڵێت، زیاتر لە 180 کەس لە رێوڕەسمی عاشوورا بریندار بوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
ئەمرۆ یەکشەممە 6ـی تەمووز، عەلی فەلاح، گوتەبێژی نەخۆشخانەی خورماتوو بە دیجیتاڵ میدیای کوردستان تیڤی راگەیاند: "ئا ئێستا لە نێوان 180 بۆ 200 کەس لە رێوڕەسمی عاشوورادا بریندار بوون و لەلایەن تیمەکانمانەوە چارەسەریان وەرگرتووە.

گوتەبێژی نەخۆشخانەی خورماتوو دەڵێت، ساڵانە لە کاتی رێوڕەسمی عاشورادا، تووشی ئەو رووداوانە دەبینەوە، بۆیە سەرجەم تیمە پزیشکی و تەکنیکی و ئیدارییەکانمان ئامادەکاری دەکەن بۆ هاوکاریکردن و پاراستنی گیانی بەشداربووانی رێوڕەسمەکە.

بە گوتەی عەلی فەلاح، سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانە یان لەلایەن تیمە گەڕۆکەکان چارەسەریان وەرگرتووە و برینی هیچ کامیان قورس نەبووە، هاوکات دەشڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ رووداوێکی گیان لەدەستدانیان تۆمار نەکردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.