لە سنووری سێ گوندی سلێمانی ئاگرێکی فراوان کەوتووەتەوە و 100 دۆنم پووش و پاوان و داری ئەم گوندانە سووتاون.
ڕۆژی یەکشەممە، 6ـی تەمموز، بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، ڕایگەیاند: ئاگرێکی فراوان لە سنوری گوندەکانی، گۆڕەدێم، ئاڵەک و زێوێ کەوتووەتەوە و مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێر، بەرەو شوێنی دیاریکراو چوون.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆر، لە ئەنجامدا بە هاوکاریی ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵکی سنوورەکە، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و چەندین ڕەز و باخی هاووڵاتییان لە سووتان بپارێزن".
ئاماژە بەوەش کراوە: بە هۆی ئەم ئاگرەوە 100 دۆنم زەوی زیانی بەر کەتووە. هۆکاری ئاگرەکە نادیارە و لێکۆڵینەوە لەو بابەتە دەستی پێ کردووە.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.