بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵیت، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی تەمووزی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند؛ "ئاسمان بەگشتى ساماڵ دەبێت".
کەشناسی لەبارەی پلەکانی گەرما پێشبینی کردووە؛ "پلەکانی گەرمابەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات سبەی دووشەممە 7ـی تەمووزی 2025؛ "ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییە پێشبینی دەکات: سبەی پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
پلەی گەرمای تۆمارکراو لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.