Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 04:16

ئیلۆن مەسک 'حیزبی ئەمریکا'ـی دامەزراند

کوردستان TV
100%

ئیلۆن مەسک، دامەزراندنی حیزبێکی نوێی سیاسیی بە ناوی "حیزبی ئەمریکا" راگەیاند. مەسک کە پێشتر بە هاوپەیمانی دۆناڵد ترەمپ دادەنرا، دەڵێت، ئەمریکا لە سیستەمێکی تاک حیزبیدا دەژی و ئامانجی حیزبەکەی گەڕاندنەوەی "ئازادییە" بۆ خەڵک.

 

ئەمڕۆ شەممە پێنجی تەممووز، ئیلۆن مەسک، ملیاردێری ئەمریکی و خاوەنی کۆمپانیاکانی تێسلا و سپەیس ئێکس، دامەزراندنی حیزبێکی نوێی سیاسیی راگەیاند کە ناوی لێناوە "حیزبی ئەمریکا."

ئەم هەنگاوەی ئیلۆن مەسک دوای ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردوودا ناکۆکییەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەرکەوتن، لە کاتێکدا پێشتر وەک یەکێک لە هاوپەیمانەکانی دادەنرا.

مەسک لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "کاتێک باس لە مایەپووچکردنی وڵاتەکەمان دەکرێت بەهۆی بەفیڕۆدان و گەندەڵییەوە، ئێمە لە سیستەمێکی تاک حیزبیدا دەژین، نەک لە دیموکراسییەکدا."

هەروەها دەشڵێت: "ئەمڕۆ، حیزبی ئەمریکا دامەزرا بۆ ئەوەی ئازادیتان بۆ بگەڕێنێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.