Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:38

ئەڵمانیا ئەو سوورییانه‌ ده‌نێرێته‌وه‌ كه‌ دۆسیەی تاوانیان هەیە

کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی دەست بە ناردنەوەی ئەو پەنابەرە سوورییانە دەکات کە دۆسیەی تاوانکارییان هەیە. گوتەبێژی وەزارەتەکە جەختی کردەوە کە ئەنجامدانی تاوانی قورس مافی پارێزگاری و مانەوە لەو کەسانە وەردەگرێتەوە و ئاشکرای کرد کە بۆ ئەم مەبەستە لە پەیوەندیدان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سووریا.

 

ئەمڕۆ شەممە پێنجی تەممووز، وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ڕایگەیاند کە دەست دەکات بە دیپۆرتکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە سوورییانەی کە دۆسیەی تاوانیان هەیە.

گوتەبێژی وەزارەتەکە گوتی: نووسینگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و پەنابەران (BAMF) راسپێردراوە بۆ گرتنەبەری رێکار دژی ئەو سوورییانەی کە مەترسیدارن یان تاوانبارن.

هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامدانی تاوانی قورس وادەکات کەسەکە ئەو پارێزگارییە لەدەست بدات کە لە رێگەی مافی پەنابەرییەوە پێی دراوە و لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هەر مافێکی دیکەی مانەوە کە پێشتر پێی بەخشرابێت.

گوتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشدا کە رێککەوتنێک لەنێوان هاوپەیمانیی حکوومەت بە سەرۆکایەتیی راوێژکار فرێدریش مێرز و سۆسیال دیموکراتەکان کراوە، کە بڕیاری دیپۆرتکردنەوە بۆ ئەفغانستان و سووریا لەخۆدەگرێت و بەو کەسانە دەست پێدەکات کە تاوانبارن یان بە هەڕەشە دادەنرێن.

لە کۆتاییدا گوتی: بۆ جێبەجێکردنی ئەمە، وەزارەتەکە لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی سووریا لە پەیوەندیدایە.

پێشتریش، ئەلێکساندەر دۆبرینت، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، رایگەیاندبوو کە پەیوەندی لەنێوان حکوومەتی ئەڵمانیا و دەسەڵاتدارانی دیمەشق لە ئارادایە سەبارەت بە گەڕاندنەوەی تاوانبارە سوورییەکان بۆ وڵاتەکەیان.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.