Erbil 31°C شەممە 12 تەمووز 03:58

هیندستان باج بەسەر کاڵای ئەمریکیدا دەسەپێنێت

کوردستان TV
100%

هیندستان پێشنیازێکی بۆ سەپاندنی باجی گومرگیی تۆڵەسەندنەوە بەسەر ئەمریکادا پێشکەش بە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی کرد و رایگەیاند، باجی 25٪ـی ئەمریکا لەسەر ئۆتۆمبێل و هەندێک پارچەی یەدەگ، کاریگەریی لەسەر 2.89 ملیار دۆلاری هەناردەی ئەو وڵاتە دەبێت.

 

ئەمڕۆ شەممە پێنجی تەممووز، لە بەیاننامەیەکدا، هیندستان رایگەیاندووە کە مافی خۆی دەپارێزێت بۆ هەڵپەساردنی ئیمتیازات یان پابەندییەکانی دیکە، کە بەشێوەیەکی بنەڕەتی هاوتایە لەگەڵ کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم هەنگاوەی ئەمریکا لەسەر بازرگانیی هیندستان.


بەگوێرەی بەیاننامەکە، ئەو باجە گومرگییەی کە ئەمریکا وەری دەگرێت، دەگاتە 725 ملیۆن دۆلار و هیندستان بڕێکی هاوتا لە باجی گومرگی بەسەر بەرهەمە ئەمریکییەکاندا دەسەپێنێت.
هیندستان هێشتا رێژەی باجەکان و جۆری ئەو کاڵایانەی کە باجیان دەخرێتە سەر دیاری نەکردووە.


ئەم هەنگاوەی هیندستان لە کاتێکدایە کە لە هەوڵدایە تا پێش کۆتاییهاتنی ئەو مۆڵەتەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، تا 
9ـی تەممووز دیاری کردووە، لەگەڵ ئەمریکا بگاتە رێککەوتنێکی بازرگانی.


ترەمپ هەڕەشەی ئەوەی کردووە کە ئەگەر رێککەوتن نەکرێت، باجی 26٪ بەسەر تەواوی کاڵا هاوردەکراوەکانی هیندستاندا دەسەپێنێت.
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرز، هیندستان ئامادەیی خۆی نیشان داوە کە رێژەی باجە بەرزەکانی لەسەر کاڵای ئەمریکی کەم بکاتەوە، بەڵام داواکارییەکانی ئەمریکای بۆ کردنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و بەرهەمە شیرەمەنییەکانی رەت کردووەتەوە

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.