كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه وه‌رگرتنی لیستی ناوی كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردن درێژ ده‌كرێته‌وه و به ناڕاست و بێ بنه‌ما ناوی برد.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه پێنجی ته‌مووز، ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان راگەیاندووه: "واده‌ی خۆ تۆماركردنی كاندیدان به بریاری كۆمسیۆن كۆتایی هاتووه و له ئێستادا واده‌كه بریاری دریژكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌دراوه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی كۆمسیاران.
عیماد جه‌میل ده‌شڵێت: "قسەکردن لەسەر دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن لە کاتی ئێستا هیچ بنەمایەکی راستی نییە، چونکە کۆمسیۆن بەپێی به‌پێی پلان و به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته كار ده‌كات و ده‌رفه‌تی ئه‌وه له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه.
عیماد جەمیل سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئاشكراشی كرد: "کۆمسیۆن ئێستا له قۆناغی وردبینیکردنی لیستی ناوی کاندیدان دایه، دوای وردبینی كردن ده‌نێردرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان تا تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە قەوارەکان و كاندیدان بكرێت.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به كۆی ده‌نگ رۆژی 11-11-2025 دیاریكرد بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.