Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:05

پاریس: مەلەکردن لە ڕووباری سین دوای 100 ساڵ قەدەغەکردن دەست پێ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

کاربەدەستانی پاریس بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، قەدەغەیەکیان لەسەر مەلەکردن لە ڕووباری "سین" هەڵگرت کە زیاتر لە سەدەیەک بوو بەردەوام بوو.

ڕۆژی شەممە، 5ـی تەمووز، "ئان هیدالگۆ"، سەرۆکی شرەوانیی پاریس، ڕایانگەیاند: مەلەکردنی هاوڵاتیان و گەشتیاران لە "رووباری سین"دا دوای سەدەیەک قەدەغەکردنی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەست پێ دەکاتەوە.

شارەوانیی پاریس لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی کردووەتەوە: "کوالێتی ئاوەکە بە شێوەیەکی بەردەوام چاودێری دەکرێت، چونکە مەلەوانەکان ڕاستەوخۆ لە ئاوی ڕووبارەکەدا مەلە دەکەن."

شارەوانیی پاریس ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەمساڵ لە پاریس سێ مەلەوانگەی کراوەیان دروست کردووە؛ یەکێکیان بەرامبەر «دورگەی قازەکان» لە نزیک بورجی ئیڤڵ، یەکێکی دیکە لە نزیک کلێسەی نۆتردام و سێیەمیشیان بەرامبەر کتێبخانەی نیشتمانیی فەرەنسایە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی شارەوانیی پاریسدا هاتووە:: "مەلەوانگەکان هەوڵێکن بۆ باشترکردنی کوالێتیی ژیان لە پایتەختی فەرەنسا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بەرزبوونەوەیەی لە پلەکانی گەرمادا، بۆ هاوینی ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت".

کاتێک لە مانگی ئایاری ڕابردوودا ئەم هەنگاوە ڕاگەیەندرا، ماری بارساک، وەزیری وەرزشی فەرەنسا، وتی: ''پێویستە لەم هاوینەوە هەمووان بتوانن لە ڕووباری سیندا مەلە بکەن''.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.