Erbil 31°C چوارشەممە 16 تەمووز 02:09

تورکیا؛ لە ڕۆژهەڵاتی بەفرە و لە ڕۆژئاوای ئاگر

کوردستان TV
100%

لە کاتێکدا کە لە چەند پارێزگای باکووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا بەفر باریوە، پارێزگاکانی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتەکە بەرەنگاری ئاگری دارستانەکان دەبنەووە.

بەپێی میدیا فەرمیەکانی تورکیا، لە چەند پارێزگایەکی ئەنادۆڵ لەوانە ڕیزە، تڕابزۆن، بایبورت و ئەرزەڕووم، بۆ ماوەی 4 یان 5 کاتژمێر بەفر باریوە و شەپۆلی بەفربارینەکە بەتایبەتی ناوچەی ئارتڤینی (نزیک سنووری جۆرجیا)ی گرتەوە. خەڵکی ناوچەکە دەڵێن: ئێمە لەگەڵ کەشوهەوای نائاسایی ڕاهاتووین. بەتەمەنەکان دەڵێن 30 یان 40 ساڵ لەمەوبەر لە مانگی تەممووزدا بەفریان بینیوە، بەڵام نەک بەم ڕێژەیە.

هاوکات لەگەڵ بەفربارین لە ڕۆژهەڵاتی تورکیا، لە ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە ئاگر لە دارستانەکانی پارێزگای ئیزمیر و چەندین ناوچەی دیکە کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس؛ هەرەوەها هەزاران ماڵ چۆڵ کراون و هەزاران کیلۆمەتریش زەوی سووتاون. سەرەڕای هەوڵەکانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتن، ئاگرەکە تا ئێستا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە. کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە ڕۆژانی داهاتوودا بۆ 40 پلەی سیلیزی بەرزببنەوە.

 

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.