دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژێكه ئاگرێكی به‌تین ناوچه‌كانی دارستانی چه‌شمه‌ی سه‌ر به پارێزگای ئیزمیری له توركیا گرتووه‌ته‌وه ، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئیبراهیم یوماکلی وەزیری کشتوکاڵ و دارستانی توركیا رایگەیاند، ئاگری دارستانەکانی چەشمە سەر بە پاڕێزگای ئیزمیر کۆنتڕۆڵ کراوە.
ئاژانسی هه‌واڵی "ئه‌نادۆڵ"ی سه‌ر به حكوومه‌تی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه: ئیبراهیم یوماکلی لەبارەی دوایین هەوڵەکان بۆ کوژاندنەوەی ئاگری به‌تینی دارستانەکان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی زانیاری بڵاو کردەوەو رایگه‌یاندووه: به هه‌وڵی زۆری تیمه‌كانی فریاگوزاری نیشتیمانی و به‌رگری شارستانی توانرا له قۆناغی یه‌كه‌مدا ئاگری دارستانه‌كانی ئیزمیر كۆنتڕۆڵ بكرێت.
وه‌زیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا ده‌شڵێت: هەوڵەکانی تیمه‌كانی فریاگوزاری نیشتیمانی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگری ناوچەکانی "ئۆدەمیش و بۆجاش" بە ڕێگەی ئاسمان و زەمینییه‌وه بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.