دوای بەدەستهێنانی پلەی یەكەمی خولی نایابی عێراق، یانەی مووسڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی خۆی گەیاندەوە خولی ئەستێرەكانی تۆپی پێی عێراق كە ماوەی 14 ساڵە لە خولەكە دوورخرابووەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە یانەی مووسڵ لە گەڕی 38 و پێش كۆتای خولی نایابی عێراق، بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ لە یانەی مەسافی بردەوە، بەم ئەنجامەش یانەی مووسڵ بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ بووە پاڵەوانی خولەكە.
بەم ئەنجامە بێت وەرزی داهاتوو یانەی مووسڵ لە خولی ئەستێرەكانی عێراق (2025-2026) یاری دەكات دوای ئەوەی ماوەی 14 ساڵ بوو لە خولەكە دوورخرابووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.