حكوومهتی چین هۆشداری دا لە بەرامبەر ڕێککەوتنە بازرگانییەکان کە "ئازاری لایەنی سێیەم دەدات" دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە رێککەوتنی لەگەڵ ڤێتنام ئەنجامداوە.
ئهمڕۆ پێنجشهممه 3ی تهمووز ئاژانسی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردهوه، ماو نینگ، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند "چین هەمیشە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە هەموو لایەنەکان لە رێگەی دیالۆگ و راوێژی یەکسانەوە ناکۆکی ئابووری و بازرگانی چارەسەر بکەن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە هەمان کاتدا نابێت دانوستان و رێککەوتنە پەیوەندیدارەکان بەرژەوەندی لایەنی سێیەم بکەنە ئامانج یان زیانیان پێبگەیەنن، مهبهست لێی رێككهوتنی بازرگانی ئهمریكا و ڤێتنامه.
ئەو ڕێککەوتنەی دوێنێ چوارشەممە لهنێوان ئهمریكا و ڤێتنام راگەیەندرا، یەکەم پەیمانی تەواوەتییە کە ترەمپ لەگەڵ وڵاتێکی ئاسیادا واژۆی بکات، كه ئامانج لێی بووژانهوهی ئابوری و بازرگانییه له كهرتی ئاسیادا.
پشکەکانی کۆمپانیاکانی ئهمریكا لهبواری جلوبەرگ و بەرهەمهێنەرانی ئامێرە وەرزشییەکان کە شوێنپێیەکی گەورەیان لە ڤێتنام هەیە بەهۆی ئەم هەواڵەوە بەرزبووەتەوە، بەڵام دواتر بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی، دوای ئەوەی ترەمپ وردەکارییەکانی رێككهوتنه بازرگانییهكهی بڵاوكردهوه لەنێویاندا بەردەوامی باجەکان، کە زیاتر بوو لەوەی چاوەڕوان دەکرا.
لای خۆیهوه، وەزارەتی بازرگانی پەکین ئهمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند : "ههڵوێستی چین نهگۆڕه وهەمیشە بە تووندی دژی باجەکانی ئەمریکا دهوهستینهوه و ههمان سیاسهت دهگرینه بهر" .
ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشحاڵین کە دەبینین هەموو لایەنەکان ناکۆکی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ ئەمریکا لەڕێگەی راوێژکاری یەکسانەوە چارەسەر دەکەن، بەڵام بەتوندی دژایەتی هەر لایەنێک دەکەین کە لەسەر بنهمای ئازاردانی لایهنی سێیهم رێككهوتن بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.