Erbil 31°C شەممە 20 حوزەیران 12:03

درۆنێک لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کەوتە خوارەوە

کوردستان TV
100%

درۆنێک لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کەوتە خوارەوە و لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بردراوە بۆ لێکۆڵینەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی حوزەیران، محەمەد ساڵح، سەلام عەبدولخالق، گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە سۆشیال میدیای کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند: "فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو لە گوندی مارەڵەی سەربەناحیەی کۆکز لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەربووەتەوە و لەلایەن تیمی ئاسایشی سڵیمانییەوە گواستراوەتەوە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە. تا ئێستا دیار نییە درۆنەکە لە کوێوە هاتووە و ئەوانەی ناردوویان ئامانجیان بووە کوێ بیپێکن.

گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت: "درۆنەکە قەبارەی گەورە بووە و درێژییەکەی زیاتر لە دوو مەتر بووە. دوو ساروخی پێوە بووە و نەتەقیوەتەوە، پێشبینی دەکەین بەهۆی نەمانی سووتەمەنییەوە کەوتبێتە خوارەوە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.