دوای ئه‌و لافاو و باران بارینه به‌خوڕه‌ی كه ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ویلایه‌تی په‌نجاب و پارێزگای خیبه‌ر پختونخوای له پاكستان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌دان كه‌س ماڵ‌وحاڵیان لێ تێكچووه، حكوومه‌تی پاكستانیش رایگه‌یاندووه، تا ئێستا 64 كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه كه منداڵیشی تێدایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2ی ته‌مووز، تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کارەساته سروشتییه‌كانی پاكستان به میدیا ناوخۆییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاندووه: بەهۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و لافاو و داڕمانی خانووه‌كان لەكاتی بارانبارینی بەخوڕ لە پاكستان، تەنها لە ماوەی ئه‌م هەفتەیه‌دا 64 کەس گیانیان لەدەستداوه.
تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کارەساته سروشتییه‌كانی پاكستان ئاشكراشی كردووه: زۆترین ژمارە لە پارێزگای خیبەر پختونخوای بووه كه هاوسنووره له‌گه‌ڵ وڵاتی ئەفغانستان، له‌و پارێزگایه‌دا 23 کەس گیانیان لەدەستداوە کە 10یان منداڵن.
ناوه‌ندی كاره‌ساته سرووشتییه‌كانی پاكستان ده‌شڵێت: لە دۆڵی سوات 14 کەس گیانیان لەدەستداوە کە شەشیان منداڵن،به‌هۆی هاتنی لافاوێکی خێرا و تووند به‌جۆرێك ماڵەکانی بەدرێژایی کەناراوەکانی سه‌ر سنوور لەگەڵ خۆی بردوە.
میدیا ناوخۆییه‌كانی پاكستان ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو: لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی وڵاتی هیندستان به‌تایبه‌تی لە ویلایەتی "پەنجاب" کە چڕترین رێژه‌ی دانیشتووانی لێیه و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی 130 ملیۆن کەسە، 21 حاڵەتی مردن تۆمارکراوه کە 11ـیان منداڵن.
هاوكات تیمی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌ساته سروشتییه‌كان ده‌ڵێن: به‌هۆی به‌رده‌وامی لافاو و بارانی به‌خوڕ له‌و ناوچانه 117 کەس لە سەرانسەری وڵات بریندار بوونه و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.