ئەمشەو سێشەممە دەنگی تەقینەوەیەكی گەورە لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی بیستراوە، دەگوترێت درۆن بووە و تەقیوەتەوە.
پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سلێمانی پێی راگەیاندین: كەمێك پێش ئێستا لە تاسڵووجە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیستراوە و دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە درۆن بووە.
بەپێی زانیارییەكان، ژمارەیان دوو درۆن بووە و هەردووكیان كەوتوونەتە خوارەوە، هەروەها ئاگر و دووكەڵێكی زۆریش لە شوێنەكە كەوتۆتەوە.
دەگوترێت درۆنەكان ئاراستەی بنکەی مەشقی هاوپەیمانان لە تاسڵووجە کراون كە ناسراوە بە مەعەسکەر سەلام.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.