ئه‌مڕۆ دووشەممە دادگای باڵای لەندەن بڕیاری دا کە ناردنی به‌شێك له پارچەکانی فڕۆکەی جەنگی ئێف 35 بۆ ئیسرائیل له‌لایه‌ن بریتانیاوه یاساییە، سەرەڕای ئەوەی حکوومەت دانی بەوەدا ناوە کە یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکان لە غەززە پێشێل ده‌كرێن.
ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "رۆیته‌رز" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دادگای له‌نده‌ن به كۆی ده‌نگ بڕیاری داوه كه ناردنی پارچه‌كانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 35 له‌لایه‌ن بریتانیا بۆ ئیسرائیل ره‌هه‌ندی یاسایی هه‌یه، چونكه بابه‌ته‌كه بازرگانییه و دووره له به‌كارهێنانی بۆ جه‌نگی تاكلایه‌نه .
پێشتر بڕیاری بەریتانیا بۆ هەڵپەساردنی مۆڵەتەکان لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێک بووه کە دەریدەخات ئیسرائیل پابەند نەبووە بە یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، بەتایبەتی سەبارەت بە گەیاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و مامەڵەکردن لەگەڵ دەستگیرکراوەکان لە کەرتی غەززە.
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگای له‌ندن: درێژه‌دان به هەڵپەساردنی ئەو مۆڵەتانە دەبێتە هۆی پەکخستنی پرۆگرامی دابینکردنی پارچەکانی فڕۆکە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت، بۆیه دادگا ئه‌و بڕیاره‌ی دا .
لای خۆیه‌وه ، وەزارەتی بەرگری بریتانیا دەڵێت: پشتگیری بڕیاره‌كه‌ی دادگای له‌نده‌ن ده‌كه‌ین، چونكه هەر تێکدانێکی لەو شێوەیە متمانەی ئەمریکا بە بریتانیا و ناتۆ لاواز دەکات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنه‌كانه.
هاوكات ، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی بڕیاره‌كه‌ی دادگای له‌نده‌نی به نایاسایی و به پێشێلکردنی پابەندییەکانی بریتانیا بە یاسا نێودەوڵەتیەکان وه‌سف كرد، لەوانە پەیماننامەی جنێف.
دادوەرانی دادگای له‌نده‌ن، ستیڤن میلز و کارین شتاین له‌و باره‌یه‌وه رایانگه‌یاندووه: سکاڵاکە دەربارەی ئەوە نییە کە ئایا بریتانیا چەک یان کەلوپەلی سەربازی بۆ ئیسرائیل دابین بکات یان نا، بەڵکو ئایا دادگا دەتوانێت بڕیار بدات کە بریتانیا دەبێت لە پرۆگرامی نێودەوڵەتی ئێف 35 بکشێتەوە له داهاتوودا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.