Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 13:11

لە واشنتن تەقینەوە روویداوە و قوربانی كەوتۆتەوە

کوردستان TV
100%

كەمێك پێش ئێستا لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا ئۆتۆمبێلێك تەقیوەتەوە و بەهۆی زیانی گیانی و ماددی كەوتۆتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، ئۆتۆمبێلێك لە نزیك شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییان لە واشنتن تەقیوەتەوە، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و دوو كەسی تریش بریندار بوون، ئەمە جگە لە كەوتنەوەی زیانێكی زۆری ماددی بەر ئەو باڵەخانانەی كە لە نزیك تەقینەوەكە بوون.

هێزە ئەمنییەكانی ئەمەریكا گەیشتووتەنە شوێنی رووداوەكە، تا ئێستا روون نەبووەتە كە تەقینەوەكە تەنیا رووداوێك بووە یاخود كارێكی تیرۆریستی.

ڤیدیۆ.. دیمەنی بەرزبوونەوەی دووكەڵ لە نزیك تەقینەوەكە:-

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.