Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 05:32

هەزاران هاووڵاتیی نەرویجی بە هەڵه نامەی ملیۆنەربوونیان بۆ گەڕایەوە

کوردستان TV
100%

کۆمپانیایەکی تیروپشکی حکوومەتی نەرویج بە هەڵە نامەی بۆ هەزاران هاووڵاتیی ناردووە و پێی راگەیاندوون، بوونەتە براوەی ملیۆنان کرۆن.

کۆمپانیای حکوومی تیروپشکی ''نۆرک تایپینگ'' نامەی بۆ هەزاران هاووڵاتیی براوەی تیروپشکی ''یوروجکاپات'' ناردووە و بە هەڵە ژمارەی ئەو بڕه پارەیەی پێداون کە لە تیروپشکەکەدا بردوویانەتەوە.

هەڵەکە لەوەدایە کە کۆمپانیاکە لە کاتی گۆڕینی یۆرۆسەنت بۆ کرۆنی نەرویجی، لەبری ئەوەی پارەکە دابەشی سەت بکات، جارانی سەتی کردووە، هۆکارەکەش ئەوەیە، کۆمپانیای نۆرسک تایپینگ خەڵاتەکان بە یۆرۆ لە ئەڵمانیا وەردەگرێت و دەیگۆێتەوە بە کرۆنی نەرویجی.

ئەو هەڵەیە وایکرد هەزاران هاووڵاتیی نەرویجی پلان بۆ سەفەر و کڕینی ڤێلا و نوێژەنکردنەوەی خانووەکانیان دابڕێژن، بەڵام هەر زوو بە ئاگادارییەک لەلایەن حکوومەتەوە، خەیاڵەکانیان بوو بە بڵقی سەر ئاو.

دوای ئەوەی هەواڵی ناردنی نامەی هەڵه بۆ هاووڵاتییان بڵاوبوویەوە، سەرۆکی کۆمپانیاکە داوای لێبوردنی لە خەڵک کرد و دەستی لە کار کێشایەوە و گوتی، دەزانم خەڵکێکی زۆر بەم کارە تووڕەن و بەتەنیا داوای لێبوردنێک خۆش نابن، بۆیە دەست لە کارەکەم دەکێشمەوە.

حکوومەتی نەرویج هەر بەمە نەوەستا و سزای پێبژاردنی چوار ملیۆن و 410 هەزار دۆلاری بۆ کۆمپانیاکە بڕیوەتەوە و رایگەیاندووە کە ئەمە یەکەم جار نییە کۆمپانیا لێکدانەوەی هەڵە دەکات و ساڵی 2024یش هەڵەیەکی هاوشێوەی کردبوو.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.