Erbil 31°C پێنجشەممە 25 حوزەیران 09:54

ئەڵمانیا و ئیسرائیل هاوپەیمانێتییەکی ئەلیکترۆنی پێک دەهێنن

کوردستان TV
100%

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەنیازە سەنتەرێکی توێژینەوەی ئەلیکترۆنیی هاوبەش لەگەڵ ئیسرائیل دابمەزرێنێت و هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی نێوانیان فراوانتر بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، ئەلێکساندەر دۆبرینت وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا کە لەم دواییانەدا لە سەردانێکیدا بۆ ئیسرائیل پلانێکی پێنج قۆناغی بە ناوی قەڵغانی ئەلیکترۆنی دووەم (Cyber Dome II)  راگەیاندووە، کە بەشێکە لە ستراتیژییەکی فراوانتری بەرگریی ئەلیکترۆنیی ئەو وڵاتە و ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیژی نوێی ئەڵمانیا بۆ بەهێزکردنی توانا بەرگرییەکانی و رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە لەناکاوەکانی ڕووسیا و چین دێت.

وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانێتییەکە تەنیا لە بواری بەرگریی سەربازی بەس نییە و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرگریی شارستانی رۆڵێکی گرنگی لە پتەوکردنی ئاسایشی نیشتمانیدا هەیە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.