نووسینگهی سەرۆکایەتی ئۆکراینا رایگەیاند، ڤلادیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراینا بڕیارێکی واژۆ کردووە سەبارەت بە کشانەوەی وڵاتەکەی لە پەیماننامەی ئۆتاوا کە بەرهەمهێنان و بەکارهێنانی مینی دژەکەسی قەدەغە دەکات.
ئهمڕۆ یهكشهممه 29ی حوزهیران لە فەرمانەکەدا کە لە ماڵپەڕی زیلینسکی بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: پشتیوانی دهكهین لە پێشنیاری وەزارەتی دەرەوەی ئۆکراینا بۆ کشانەوەی ئۆکراینا لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی بەکارهێنان، عەمبارکردن، بەرهەمهێنان و گواستنەوەی "مینی دژەکەسی" و لەناوبردنیان كه لە 18ی ئەیلوولی 1997 بڕیاری لێدرا.
لهو بارهیهوه، رۆمان کۆستێنکۆ، یاسادانەری باڵای ئۆکراینا رایگهیاند: پرۆژهیاساكه بهرزكراوهتهوه بۆ پەرلەمان تا رەزامەندی کشانەوە لە پەیماننامەکە پهسهند بكات.
له فهرمانهكهی زیلینسكی ئهوهش هاتووه: ئەمە هەنگاوێکە کە واقیعی جەنگ لەمێژە داوای کردووە و دهبێت له ئاستی بهرژهوهندییهكانی وڵاتدا رهفتار بكهین. ئهگهرچی ئۆکراینا لە ساڵی 2005 پەیماننامەکەی پەسەند کردووه.
سکرتێری لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و بەرگری و هەواڵگری پەرلەمانی ئۆکراینا لە تۆڕی فەیسبووک نووسیویەتی: ئێمە ناتوانین لە ژینگەیەک بمێنینەوە کە دوژمن هیچ سنوورداریەکی تێدا نەبێت، به یاسا ئۆكراینا مافی بهرگریكردنی ههیه له خاكی خۆیدا.
بیرۆكهی كشانهوهی ئۆکراینا لە پەیماننامەی "ئۆتاوا" بۆ مینی دژەکەسی دوای ئهوه هات كه رووسیا لە چەند مانگی رابردوودا ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکانی لە ئۆکراینا چڕکردۆتەوە و قهڵغانی مرۆیی بەرچاوی بەکارهێناوە له پێشرهوییهكانیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.