Erbil 31°C یەکشەممە 29 حوزەیران 19:51

لە ناحیەی شیلادزێ، کێشەی خێزانی دوو برینداری لێ کەوتەوە

100%


لەسەر ڕێگای نێوان هەردوو ناحیەی شیلادزێ و دێرەلۆک، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە تەقە لە ژن و پیاوێک کرا و هەردووکیان بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 29ی حوزەیران، ئافرەتێکی دانیشتووی ناحیەی شیلادزێ لەگەڵ براکەی، بە هۆی کێشەی خێزانییەوە لە لایەن هاوژینی ئافرەتەکەوە تەقەیان لێ کرا لە ئەنجامدا هەردووکیان بریندار بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی.

بە پێی زانیارییەکانی بەشار عەلی، پەیامنێری کوردستان تیڤی لە ئاکرێ، ئەو ئافرەتەی تەقەی لێ کراوە، بەیانیی ئەمڕۆ لەگەڵ براکەی چووەتە دادگەی بەرایی دێرۆلۆک و بە هۆی هێندێک کێشەی خێزانییەوە سکاڵایەکی لەسەر هاوژینەکەی تۆمار کردووە؛ دواتر لە کاتی گەڕانەوەیان، لەسەر ڕێگای دێرەلۆک بەرەو شیلادزێ، هاوژینی ئافرەتەکە تەقەی لێ کردوون و هەردووکیانی بەسووکی بریندار کردووە.

فەرمانگەی تەندروستیی ئامێدی بە پەیامنێری کوردستان تیڤیی ڕاگەیاند: برینی هەردوو کەسەکە سووک بوو بەڵام بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی هەردووکیان، گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.