وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له نوێترین كاردانه‌وه‌یدا په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كردووه و داوای لێكردووه، ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت دانوستانه‌كان ئاكامی ئه‌رێنی هه‌بێت ده‌بێت ده‌ست له سووكایه‌تی كردن به عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران هه‌ڵبگرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 28ی حوزه‌یران، عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له په‌یامێكیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه و میدیاكانی نزیك له حكوومه‌تی ئێران په‌یامه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "ئێران هیچ كات سووكایه‌تی قه‌بوڵ ناكات، ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ به‌دوای دانوستان و ئاشتییه‌وه‌یه ده‌بێت ده‌ست له سووكایه‌تی كردن به خامنه‌یی هه‌ڵبگرێت" .
راشیگه‌یاندووه: قسه گوتن به رێبه‌ری باڵای ئیسلامی ئێران لای ئه‌وان هێڵی سووره و ده‌بێت دۆناڵد تره‌مپ رێز له پیرۆزییه‌كانی گه‌لی ئیران بگرێت.
هه‌ر له درێژه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا عه‌باس عێراقچی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: گه‌لی ئێران ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر به ئیراده‌تره و له‌سه‌ر پێگه و هێزی خۆی ماوه‌ته‌وه و دۆڕان له فه‌رهه‌نگی ئه‌واندا نییه.
عێراقچی ئه‌وه‌شی گوتووه، مێژوو به شانازییه‌وه ساته‌كانی جه‌نگ و خۆبه‌ده‌سته‌وه نه‌دانی گه‌له‌كه‌مان ده‌نووسێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.