Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 16:19

بریتانیا و میسر پێشوازی لە ئاگربەستی نێوان ئێسرائیل و ئێران دەکەن

کوردستان TV
100%

کییەر ستارمێر، سەرۆکوەزیرانی بریتانیا و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر، پشیوازییان لە ئاگربەستی نێوان ئسرائیل و ئێران کرد و جەختیان لەسەر پێویستیی دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی قەیرانەکە، کردەوە.

گوتەبێژی ئۆفیسی سەرۆککۆماری میسر ڕایگەیاند ڕیبەرانی دوو وڵات لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاتوێ کردووە. سەرۆککۆماری میسر لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەختی کردووەتەوە پێویستە لەو دەرفەتەی هاتووەتە پێشەوە بۆ کەمکردنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی لە غەزە و ناردنی خێرای یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان کەڵک وەربگیرێت.

سیسی هەروەها داوای ڕێگەچارەیەکی دادپەروەرانە و گشتگیری بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستین، کردووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.