Erbil 31°C چوارشەممە 16 تەمووز 01:26

ئێران گیانلەدەستدانی عەلی شادمانی راگەیاند

کوردستان TV
100%

میدیا فەرمییەكانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە گیانلەدەستدانی لیوا عەلی شادمانی سەرۆكی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا و كەسی نزیك لە عەلی خامەنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانی راگەیاند.

عەلی شادمانی سەرۆكی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا رۆژی 17/6/2025 لە ئەنجامی بۆردومانێكی سوپای ئیسرائیل لە تاران بە سەختی بریندار ببوو.

ئاژانسی تەنسیمی ئێرانی بڵاوی كردەوە: عەلی شادمانی سەرۆكی بارەگای ناوەندیی خاتەم ئەلئەنبیا بەهۆی سەختی برینەكەوە ئەمڕۆ چوارشەممە لە تاران گیانی لەدەست دا.

عەلی شادمانی تەنیا چەند كاتژمێرێكی كەم پۆستی سەرۆکی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیای وەرگرتبوو، دوای كوژرانی غولام رەشید، لەلایەن عەلی خامەنەیی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ ئەم پۆستە دیاری كرابوو.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.