Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 02:48

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عیرفان سدیق باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ئەندرۆ بیزلی کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێشخستنی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە، بیروڕا لەبارەی پێویستی و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم لە زووترین کاتدا کە پێویستە چیتر دوا نەکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دوایین ڕووداو و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.