Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 10:23

ترەمپ و ئەردۆغان شەش ساڵ پاش دوایین دیداریان لە کۆشکی شاهانەی هۆلەندا کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

 سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا، شەش ساڵ پاش دوایین دیداریان، لە پەڕاوێزی میواندارییەک کە لە لایەن پاشای هۆلەنداوە لە کۆشکی شاهانەی ئەم وڵاتە رێک خرابوو کۆبوونەوە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند سەرۆککۆماری تورکیا لەم دیدارەدا جەختی کردووەتەوە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی دوو وڵات لە بواری پیشەسازیی بەرگریدا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی قەبارەی بازرگانیی نێوانیان بگاتە  100 ملیارد دۆلار.

بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتیی تورکیا کە لەسەر تۆڕی ئێکس بڵاوکراوەتەوە، لە پەڕاوێزی لوتکەی ناتۆدا، ئەردۆغان بە ترەمپی وتووە: تورکیا و ئەمریکا توانایەکی گەورەیان لە چەندین کەرتی جیاوازدا هەیە، لەوانەش وزە و وەبەرهێنان.

 ئەردۆغان هەروەها پێشوازیی لە ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل کردووە کە لە ڕێگەی هەوڵەکانی ئەمریکاوە بەدی هاتووە، و جەختی لەسەر گرنگیی گفتوگۆ، بۆ کۆتاییهێنان بە کارەساتە مرۆییەکەی غەززە، کردۆتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.