Erbil 31°C پێنجشەممە 02 تەمووز 10:23

ئەنجومەنی وەزیران دوو پرسی پەیوەندیدار بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی کوردستان تاوتوێ دەکات

کوردستان TV
100%

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی چوارشەممە، 25ی حوزەیرانی 2025، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت، كۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەكات.

بە پێی ڕاگەیاندراوەکە: لە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی دارایی ئێستای هەرێم و مووچەی مووچەخۆران كە بۆ ماوەی دوو مانگە بە بڕیارێكی نادەستووریی وەزارەتی دارایی فیدراڵ، خەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم ڕاگیراوە و دواهەوڵەكانی چارەسەری ئەم بابەتە تاووتوێ دەكرێ.

لە بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكەدا، ڕاپۆرتی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كار و دەستەبەری كۆمەڵایەتی، سەبارەت بە خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتیی كرێكاران لە هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی ئامار و زانیاریی بەرەوپێشچوونەكان لەمبارەیەوە گفتوگۆ دەكرێ.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.