سەرۆك كۆماری ئێران ئەمشەو سێشەممە لە نامەیەكدا كە ئاراستەی گەلی ئێرانی كردووە، كۆتاهاتنی جەنگی نێوان وڵاتەكەی و ئیسرائیلی راگەیاند.
نامەكە لەلایەن ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاوكراوەتەوە و تێیدا هاتووە "ئەمڕۆ، دوای بەرگرییەكی قارەمانانەی گەلە مەزنەكەمان كە لە مێژوو دەنووسرێتەوە، ئاگربەست و كۆتاهاتنی جەنگ رادەگەیەنین".
هەروەها هاتووە "ئەو جەنگەی كە ماوەی 12 رۆژ بەردەوامی هەبوو، لەلایەن ئیسرائیلیەوە بێ باكانە بەسەرماندا سەپێنرابوو".
بڵاوكردنەوەی ئەم نامەیەی پزیشكیان لە كاتێكدایە كە لە بەیانییەوە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێرانی راگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.