سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەدوای چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێت، بەڵکو بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن لە مافە رەواکانی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران دوای شەڕێکی 12 رۆژە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.
مەسعوود پزیشکیان لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ هاوتا ئیماراتییەکەی شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان گوتی: چاوەڕێی ئەوە دەکەین لە پەیوەندییەکانتان لەگەڵ ئەمریکییەکان بۆیان روون بکەنەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنیا بەدوای مافە ڕەواکانی خۆیدا دەگەڕێت.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە تاران ئامادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە چوارچێوەیەکی نێودەوڵەتی و لە رێگەی مێزی دانوستانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.