Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 00:36

دۆناڵد ترەمپ: گۆڕینی رژیمی ئێران ئاڵۆزی دەنێتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئەو خوازیاری گۆڕینی رژێمی ئێران نییە.

رۆژی سێشەممە 24ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی رۆیشتنی بۆ کۆبوونەوەی ناتۆ لەناو فڕکەکەیدا بە میدیاکانی راگەیاند؛ "من گۆڕانی رژێمی ئێرانم ناوێت، لەبەر ئەوەی دەبێتە هۆی دروستبوونی ئاڵۆزی".

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، دۆناڵد ترەمپ جارێکی دیکە دووپاتی کردووەتەوە، ئێران هەرگیز چەکی ئەتۆمی نابێت و گوتیشی، ڤلادیمیر پوتین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئێران پێوەندی پێوە کردووە.

کاتژمێرێک پێش ئەو لێدوانە، سەرۆکی ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کرد چیتر بۆردومانی ئێران نەکات و پێشێلی ئەو ئاگربەستە نەکات کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ راگەیەنرا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.