ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی عەبدوڵای حەسەن زادە و خانەوادە و کەسوکارەکەی کرد، بەهۆی کۆچی دوایی کوڕەکەیانەوە.
لە پەیامەکەدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دەربڕینی هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامییش بە دڵی هەموولایەک ببەخشێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان؛
بۆ کۆچی دواییی کوڕەکەیان، سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە بەڕێز عەبدوڵڵای حەسەن زادە و خێزان و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم، هاوسۆز و هاوخەمیانم.
لە یەزدانی مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.