Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 15:43

زانیارییەكان لەبارەی هێرشەكەی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران

کوردستان TV
100%

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا زانیاری لەبارەی هێرشەكەی شەوی رابردووی وڵاتەكەی بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران بڵاو كردەوە، ئاماژەی بەوە دا كە لە هێرشەكەدا 182 تۆن تەقەمەنی بەكارهاتووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر هەرسێ بنكەی ئەتۆمی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان لەناو خاكی ئێران راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا لەبارەی هێرشەكە رایگەیاند: هێرشەكە لەلایەن چەند فڕۆكەیەكی شەبەح (بی 2) ئەنجامدراون و بەشێوەیەكی گشتی ماوەی 25 خولەكی خایاندووە.

راشیگەیاند: هێرشەكە بە یەكێك لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەكان لە مێژووی ئەمەریكا دادەنرێت و تێیدا 75 مووشەك تەقێنراوە كە 182 تۆن تەقەمەنی لەخۆ دەگرێت.

دۆناڵد ترەمپ جەختی كردەوە كە لە ئەنجامی هێرشەكەدا هەریەك لە بنكە ئەتۆمییەكانی فۆردۆ و نەتەنز و ئەسفەهان بەتەواوی لەناوبراو و كۆتاییان هاتووە.

پیت هیگسیس وەزیری بەرگریی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا گوتی: لە هێرشەكەدا 14 مووشەكی تایبەتی كونكردنی ئامانجەكان بەكارهێنراوە كە كێشی هەریەكەیان 13.6 تۆن دەبێت.

ئاماژەی بەوەش دا كە فڕۆكە شەبەحەكانی (بی 2) لەو ساتەوەی چوونەتە ئاسمانی ئێران تا گەڕاونەتەوە، لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە ئاشكرا نەكراون و بە ئارەزووی خۆیان چالاكییەكانیان ئەنجامداوە.

وەزیری بەرگریی ئەمەریكا جەختیشی كردەوە كە هێرشەكان زۆر بە وردی و راستەوخۆ ئەنجامدراون و بەتەواوی سەركەوتووبوونە كە ئامانج لێیان پارێزگاری ئیسرائیل بووە نەك رووخانی رژێمی ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.