Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 23:33

گۆتێرێش: خەڵکی ناوچەکە بەرگەی گەڕێكی دیکەی وێرانکاری ناگرن

کوردستان TV
100%

سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەمەریکای بۆ سەر ئێران بە "وەرچەرخانێکی مەترسیدار" ناوبرد، هۆشداریشی دا لە هەر هەوڵێكی تۆڵەسەندنەوە لەلایەن ئێرانەوە.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ یەکشەممە لە میانەی دانیشتنێکی بەپەلەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا، نیگەرانیی قووڵی خۆی لەبارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران دەربڕی.

گۆتێرێش رایگەیاند: چەندین جار ئیدانەی هەر جۆرە پەرەسەندنێکی سەربازیم لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە، خەڵکی ناوچەکە بەرگەی گەڕێكی دیکەی وێرانکاری ناگرن.

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دا لەوەی "مەترسیی ئەوە هەیە بکەوینە ناو سووڕێکی بێ کۆتایی لە وەڵامدانەوەی تۆڵەسەندنەوە".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.