Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 23:32

نەتانیاهۆ وادەی کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنەکان لە دژی ئێران رادەگەیەنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر سێ بنكە ئەتۆمییەكەی ئێران کە بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدران، وڵاتەکەی زیاتر لە جاران لە گەیشتن بە ئامانجەکانی نزیک بووەتەوە.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ستایشی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای کرد بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر چەند بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران.

نەتانیاهۆ لە قسەکانیدا گوتی "لە سایەی سەرۆک ترەمپ دەستکەوتێکی زۆرمان بەدەستهێناوە، زیاتر لە گەیشتن بە ئامانجەکانمان نزیک بووینەتەوە".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جەختیشی کردەوە کە، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن تاوەکو سەرجەم ئامانجە دیاریکراوەکان بەدی دێن و گوتیشی: "کاتێک ئەو ئامانجانە بەدیهاتن، ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی دێت".

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.