پارێزگاری تاران ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 200 شوێن لە تارانی پایتەختی ئێران کەوتوونەتە بەر لێدانی هێرشەکانی ئیسرائیل.
ئەمڕۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیران، محەمەد موعتەمەدیان پارێزگاری تارانی پایتەختی ئێران لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە دا کە زیاتر لە 200 شوێن لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشیان کراوەتە سەر.
بە گوتەی پارێزگاری تاران، زیاتر لە 120 یەکەی نیشتەجێبوون بە تەواوی لەناوچوون و 500 یەکەی دیکەش زیانیان پێگەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.