Erbil 31°C شەممە 04 تەمووز 16:27

سوپای ئیسرائیل: شوێنی مووشەکی دوورهاوێژی خورەمشەهری ئێرانمان کرده‌ ئامانج

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانیان دەیان شوێنی سەرتاسەری ئێرانیان کردووەتە ئامانج، لەوانە بۆ یەکەمینجار شوێنی مووشەکی دوورهاوێژ لە پارێزگای یەزد لە ناوەڕاستی ئێران.

سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، نزیکەی 30 فڕۆکەی جەنگی دەیان ئامانجی سەربازییان لە سەرانسەری ئێراندا پێکاوە.

لە بەیاننامەکەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە، لەنێو هێرشەکانی ئەمڕۆدا ناوەندی فەرماندەیی مووشەکی ستراتیژیی ئیمام حسێن لە شاری یەزد، کە "مووشەکی دوورهاوێژی خورەمشەهری تێدا هەڵگیرابوو" بە ئامانج گیراوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.