Erbil 31°C چوارشەممە 01 تەمووز 22:16

ئەمریکا هێرشی کردە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا پیش وادەی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران هێرشی کردە سەر بنکەی فۆردۆ و بە ئێران دەڵێت، ئێستا کاتی ئاشتییە و خۆتان بەدەستەوە بدەن

 

ئەمرۆ یەکشەممە 22ـی حوزەیرانی 2025، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاویکردەوە: "بۆردوومانکردنی دەزگاکانی فۆردۆ و ناتانز و ئیسفەهانی راگەیاند و هێرشەکەی بە سەرکەوتوو ناوبرد".

ترەمپ دوای لەناوبردنی بارێکی پڕ لە بۆمب لە فۆردۆ گوتی: " بنکەی فۆردۆ کۆتایی پێهات"

 

سەرۆکی ئەمریکا داوا لە ئێران دەکات خۆیان بەدەستەوە بدەن و گوتی: ئەوەی سوپاکەی من کردی هیچ سوپایەک لە جیهان ناتوانێ بیکات.

 

وا بڕیاربوو ئێران و ئەمریکا لە چەند رۆژی داهاتوو کۆببنەوە بۆ دانوستانکردن لەسەر پرسی ئەتۆم، بەڵام پێش وادەی خۆی سەرۆکی ئەمریکا هێرشی کردە سەر سێ بنکەی سەرەکی ئەتۆمی ئێران و داوای لێکردن خۆیان بەدەستەوە بدەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.