Erbil 31°C سێشەممە 30 حوزەیران 11:04

پزشکیان بۆ ماكرۆن: وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ دەستدرێژییەکان وێرانکەرتر دەبێت

کوردستان TV
100%

مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی "لە هیچ بارودۆخێکدا" چالاكییه‌ ئەتۆمییەکانی خۆی راناگرێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامە.

ڕۆژی شەممە 21ـی حوزەیران، ئاژانسی هەواڵی "ئیرنا" نزیك له‌ حكوومه‌تی ئێران لە زاری پزشکیانەوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاندووە: "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و هاوکاری بۆ دروستکردنی متمانە لە بواری چالاكییه‌ ئەتۆمییە ئاشتییەکاندا، بەڵام لە هیچ بارودۆخێکدا قبوڵ ناکەین چالاكییه‌ ئەتۆمییەکان بۆ سفر کەم بکرێتەوە".

پزشکیان لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی راشیگه‌یاندووه‌ : "وەڵامدانەوەی ئێمە بۆ دەستدرێژییە بەردەوامەکانی رژێمی زایۆنی وێرانکەرتر دەبێت".

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.