به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كان له نێوان ئێران و ئیسرائیل وای كردووه ئاماری قوربانییه‌كانی شه‌ڕ روو له به‌رزبوونه‌وه بكات، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئیرانیش ئاماری كوژراو و بریندارانی شه‌ڕ بڵاوده‌كاته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزه‌یران، وەزارەتی تەندروستیی ئێران له ئامارێكدا كه خستوویه‌تیه‌روو ئاشكرای كردووه: 430 كەسی مەدەنی لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر ناوچە جۆربەجۆرەكانی وڵات كوژراون .
له ئاماره‌كه‌ی وەزارەتی ته‌ندروستیی ئیران ئه‌وه‌ش هاتووه:
دوو هه‌زار و 220 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراون ، جگه له‌وه 457 نه‌شته‌رگه‌ری بۆ برینداران كراوه و 222 كه‌س هه‌ر له شوێنی رووداوه‌كان چاره‌سه‌رییان وه‌رگرتووه.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ژمارەی برینداران لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل تا ئێستا گەیشتووەتە سێ هەزار و 56 كەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.