دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا چەند لێدوانێکی نوێی لەبارەی ئێران و شەڕی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دا و رایگەیاند، ئێران هەفتەیەکی مابوو بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی، ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ تاران نیشاندا و دەڵێت هیچ رێگەیەک بۆ وەستاندنی شەڕەکە شک نابەم.
سەبارەت بە گفتوگۆکان، سەرۆکی ئەمهریکا ئاماژەی بەوە کرد: ئێران خوازیاری گفتوگۆیە لەگەڵ واشنتن، نەک وڵاتانی ئەورووپا، ترەمپ گوتی: "ئێران نایەوێت لەگەڵ ئەورووپا گفتوگۆ بکات، بەڵکو دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ ئەمهریکا بکات، ئێمە لەگەڵیان دادەنیشین، بزانین چی دەبێت."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "ئێران بەر لە هێرشەکانی ئیسرائیل هەفتەیەکی مابوو بۆ ئەوەی دەستی بە چەکی ئەتۆمی رابگات، ئێستا ناتوانم لەبارەی ئەو وڵاتەوە بڕیار بدەم".
لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران و چۆنییەتی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە رایگەیاند: "بەڕاستی نازانم چۆن ئەو شەڕە بوەستێنم، هیچ رێگەیەک بۆ وەستاندنی شەڕەکە شک نابەم.
له درێژهی قسهكانیدا ترهمپ راشیگهیاند: "دوو هەفتە کاتێکی باشە بۆ ئەوەی ئێران بێتەوە سەر عەقڵ، من ئەوپەڕی دوو هەفتە کاتم بۆ ئێران داناوە" .
ههروهها رایگهیاندووه: من نازانم بۆ ئێران دەستی بۆ پرۆگرامی ئەتۆمی بردووە، ئەگەر نیازی ئاشتی هەیە و دەڵێ بۆ بەرهەمهێنانی وزە پێویستم پێیەتی، ئەوان دنیایەک نەوتیان هەیە.
دۆناڵد ترهمپ زیاتر گوتی: ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر بەرژەوەندییەکانمان لە ناوچەکە، زۆر بە توندی و بێ بیرلێکردنەوە وەڵامیان دەدەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.