فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئیستانبوڵ بۆ بەشداریکردن لە دوو کۆبوونەوەی بەپەلە لەسەر ئاستی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، کە تێیاندا گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل تاوتوێ دەکرێت.
ئەمرۆ هەینی 20ـی حوزەیران، لە راگەیێندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراقدا هاتووه: بڕیار وایه فوئاد حوسێن بەشداری لە کۆبوونەوەی رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی و هەروەها کۆبوونەوەی بەپەلەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی بكات.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و کاردانەوه ناوخۆیی و جیهانییهكان دەبێت، هەروەها مەترسییەکانی فراوانبوونی ململانێکان و کاریگەرییەکانی لەسەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ دهكرێن.
لە راگەیێندراوەكهی وهزارهتی دهرهوهی عێراق هاتووە: لە میانی کۆبوونەوەکاندا، وەزیری دەرەوەی عێراق جەخت لە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق دەکاتەوە، کە داوای دانبەخۆداگرتن، رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیپلۆماسییەوە دەکات
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.