Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 18:30

باڵیۆزخانەی دوو وڵاتی دیکە لە پایتەختی ئێران داخران

کوردستان TV
100%

بە هۆی بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تاران، ئۆستورالیا و کۆماری چیک ڕایانگەیاند باڵیۆزخانەکانی خۆیان لەم شارە دادەخەن.

"پێنی وۆنگ"، وەزیری دەرەوەی ئۆستۆرالیا ڕایگەیاند حکوومەتی وڵاتەکەی بە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ئێران، چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی خۆی لە شاری تاران ڕادەگرێت و سەرجەم بەرپرسان و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە لە ئێران دەباتە دەرەوە. گوتیشی باڵیۆزی ئۆستۆرالیا، بۆ جێبەجێکردنی هەڵوێستی وڵاتەکەی بەرانبەر بەم قەیرانە، لە یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەمێنێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە "یان لیپاوسکی"، وەزیری دەرەوەی کۆماری چیک ڕایگەیاند بە هۆی نیگەرانییە ئەمنییەکان سەبارەت بە دۆخی ئێران، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تاران، تا کاتێکی نادیار دادەخرێت.

پێشتریش باڵیۆزخانەی ئاڵمانیا لە تاران، چالاکییەکانی خۆی بۆ ماوەیەکی نادیار راگرتبوو.

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی 13ی حوزەیران دەستی پێ کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.