Erbil 31°C دووشەممە 29 حوزەیران 18:30

سوپای پاسداران: ئامانجی داهاتوومان بارەگای تەلەفزیۆنی كەناڵ 14ی ئیسرائیلییە

کوردستان TV
100%

میدیاكانی نزیك لە سوپای پاسدارانی ئێران بڵاویان كردەوە كە ئامانجی داهاتووی سوپای پاسداران بۆردومانی بارەگای تەلەفزیۆنی كەناڵ 14ی ئیسرائیلی دەبێت.

میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە: لە تۆڵەی بۆردومانی بارەگای رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێران، سوپای پاسداران بۆردومانی سەرجەم كەناڵە تەلەفزیۆنەكانی ئیسرائیلی خستۆتە نێو پلانەكانییەوە، لە نێویشیاندا كەناڵ 14ی ئیسرائیلی.

رۆژی دووشەممەی رابردوو، سوپای ئیسرائیل لە پەخشی راستەوخۆ بۆردومانی بارەگای رادیۆ و تەلەفزیۆنی فەرمی ئێرانی لە تاران كرد و بەهۆیەوە تەواوی تەلەفزیۆنەكە سوتا.

دواتریش میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە كە لە ئەنجامی بۆردومانی تەلەفزیۆنەكە، ژمارەیەك كارمەند بریندار بوون.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.